ئابووری ئێران و بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوام لە سەراولێژیی داڕماندایە.
دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئازادی ئێران لە هەڵکشاندایە وهەروەها لە ئێستادا نرخی دۆلار بە نیسبەت ڕۆژانی ڕابردوو پێوەرێکی چوونەسەرەوەی گرتۆتەبەر و گەیشتووەتە ٢٧هەزار و ٨٢٠ تمەن.
بەپێی کۆتا ئامارەکان، یۆرۆ ٣٢هەزار و ٦٥٠تمەن و نرخی پۆند ٣٥هەزار و ٣١٠تمەن لە بازاڕی دراو مامەڵەی پێکراوە. جارێکی دیکە لە بازاڕی دراو، جیاوازی نرخی نووسینگەکانی پارە گۆڕینەوەی بانکیی و بازاڕی ئازاد هەڵکشاوە و هەر ئەم بابەتەش، لە حەفتەی ڕابردوو خەڵکێکی زۆری بەرەو لای نووسینگەکانی پارە گۆڕینەوە ڕاکێشاوە و قەرەباڵغییەکی زۆری لە بەردەم نووسینگەکاندا درووست کردوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندی، نرخی دۆلاری ڕەسمیی بە ٤٢٠٠تمەن ڕاگەیاندوە.