شا سەلمان” پادشای عەرەبستانی سعوودیە لە ٧٥ مین، دانیشتنی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان دەکا و لەو بارەوە وتی: بەپێی ئەزموونی خۆمان، چارەسەری لاوەکی لەگەڵ ئێران، هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناوچەکە ڕاناگرێ و داوای لە ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە دەبێ لە بەرامبەر ئێراندا و چەکداماڵینی ئەو گرووپە تێرۆریستییانەی کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانییان لێدەکا شێلگیرانەتر هەنگاو بنێن
ناوبراو لەو بارەوە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێمە چەند دەیەیە داوای هاوکاری و دۆستایەتیمان لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و دەستی دۆستیمان بۆ ئەو ڕێژیمە درێژ کردووە بەڵام هیچ کەڵکی نەبووە و ئەوان لەسەر دوژمنایەتی خۆیان بەرانبەر بە جیهان و بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ بەردەوامن.
پاشای سعوودیە لەدرێژەی قسەکانیدا وتی کە کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆژە زێدەخوازییەکانی خۆیان و بۆ نانەوەی شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران بە فیڕۆ دەدەن.