هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
ڕۆژی دووشممە ٣١ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی ”ئەرکان عەلیزادە“ تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ورمێ گوازراوەتەوە.
ئەرکان عەلیزادە ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبیی دەسبەسەر و بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆڕشی ئێران بۆ ئازادی کاتی ناوبراو داوای بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی کردووە کە ئیدارەی ئیتلاعات دژایەتی ئەو بڕیارەی کرد.