ڕێژیمی ئێران لە سەرەتایی دامەزرانیەوە جێگای متمانەی خەڵکی نیە.
سەعید حەجاریان دیارترین کەسایەتی شڕۆڤەکاری ڕەوتی چاکسازیی کە بە تێۆریسیێنی ئەم ڕەوتە بە نێوبانگە لە تازەترین وتووێژی خویدا دەڵێ: هەم ئەحمەدینژاد درۆزن و گەندەڵ بوو هەم ڕۆحانی.
حەجاریان لە وتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی”ئینساف نیوز” کە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی بڵاو بووەوە گوتی: من چەندین جار گوتوومە درۆ و گەندەڵی یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ئەم بارودۆخەی ئێستای ڕێژیمی ئێران کە بێ متمانەیی خەڵک بە حکوومەت یەکێک لە بەرهەمەکانیە، لە ڕاستیدا هەم ئەحمەدینژاد و هەم ڕۆحانی لە گەڵ خەڵک درۆیان کرد و ئەمەش سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕێبەری ڕێژیم واتە خامنەیی، کە سەروەت و سامانی گشتی خەڵک بە تاڵان دەبەن و خەڵک بۆ وەرگرتنی٢٥گرەم کەرە لە نەوبەتدا ڕادەوەستێ و زۆر بە ئاشکرا ئاخوندەکان گەمە بە شعوور و ئاوەزی خەڵکی ئێران دەکەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە گەمژەیی و پاوانخازیی ئاخوندەکان دەڵێ: لە دەورانی خومەینی کە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی بوو، ڕێبەر و سەرکردەی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوکتور قاسملوو، لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی هێنابوو، خومەینی دەیگوت ئەگەر بێتە تاران ئیزن نادەم بە سڵامەت بگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
ناوبراو دەڵێ: هاتنە سەرکاری ئاخوندێکی دیکە وەکوو سەرۆک کۆمار بە ناوی ڕەفسەنجانی کە سەرچاوەی ئاژاوەو تێرۆر بوو لە ئێران و جیهاندا و بە گشتی حکوومەتی ئاخوندەکان لە ئێران سەرچاوەی ئاژاوە، درۆ، گەندەڵی و تێرۆرن.
حەجاریان لە سەر لە سێدارەدانی ئەم دواییانەی نەوید ئەفکاری دەڵێ: ڕێژیمی ئێران هێندە درۆزن و گەندەڵن، کە لە پێشدا تۆمەتی شەڕکردن لە گەڵ خودا”محارب”یان خستە پاڵ دواتر گوتیان نەوید یەکێک لە هێزەکانی ئاسایشی وڵاتی کوشتووە، سەرەڕای هەوڵی هەموو ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان لە ئێران و جیهان لە هەمبەر لە سێدارەنەدانی نەوید ئەفکاری ڕێژیمی ئێران لە سێدارەیدا تاکوو جارێکی دیکە بێ متمانەیی خەڵک بە حکوومەت دووپات بێتەوە و ئەو ڕاستیەحاشا هەڵنەگرە سەڵمێنەری ئەوەیەکە ڕێژیمی ئێران نەیارەکانی خوی بە شێوازی جوراوجۆر لە ناو دەبا.
شایانی باسە کە سەعید حەجاریان کەسایەتی ناودار و تێۆریسیێنی ڕەوتی چاکسازی، ساڵی٧٨ی هەتاوی لە هێرشێکی تێرۆریستی لە بەردەم شارەوانی تاران ڕزگاری دەبێ و لەو کاتەوە تائێستا بە هۆی ئەو کردوە تێرۆریستیەوە، هەردوو قاچی لە دەستداوە.