باڵویزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان: تا دوو ڕۆژی داهاتوو وڵاتێکی دیکە لە گەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکا.
کێلی کرێفت، باڵوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە٢ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی دەڵێ:” لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی داهاتوودا’ وڵاتێکی دیکە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل دەگاتە ڕێککەوتن.
ناوبراو لە وتوویژێکدا لە گەڵ ئەلعەرەبیە وتی: شەرت ئەوەیە کە چاو بخەینە سەر ڕێککەوتنەکان و ئیزن نەدەین کە نیاز پاکی وڵاتانی بەحرەین، ئیمارات و ئیسرائیل بچێتە ژێر پرسیار.
کرێفت دەڵێ: هیوادارین کە ئەم ڕێککەوتنانە ببێتە هۆکار بۆ ئەوەیکە” هاوڵاتیانی ئێران بینینن کە خەڵکیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بە تایبەت ئیسرائیل داواکاری ئاشتی و سەقامگیرین لە ناوچەکەدا بەڵام ئەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە لە ئاشتی و پێکەوە ژیان بێزارە و بەدوای ئاژاوە و شەڕدا دەگەڕی،
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە وڵاتانێکی زۆری دیکە دەیانهەوێت پێوەندییەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.
بە پێی راپۆرتی ئەلعەرەبیە، دوای وڵاتانی ئیمارات، بەحرەین و سودان لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل، چاوەڕوان دەکرێ عەمان و مەراکش بە زۆترین کات پەیوەست ببن بە ڕێککەوتنەوە.