“باپیر بەرزە” بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی خۆی بە زیندانی نەغەدە ناساند.
بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی چیانەی سەر بە پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوە لە ورمێ حوکمەکەی کە پیشتر ٤ ساڵ بوو بۆ ٢ ساڵ و٦ مانگ کەم کرایەوە
کەمکردنەوەی زیندانیی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە جێبەجێکردنی پەسەندکراوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی لەمەڕ کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیری ڕوویداوە و دۆسیەی ناوبراو لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بۆ جارێکی دیکە تاوتوێ کرابوو.
مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٨، “باپیر بەرزە” لەلایەن دادگای کەیفەریی شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا و پاش بڕینەوەی ئەو حوکمە، بە دانانی بارمتەی ٢٢٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە پووشپەڕی ساڵی ٩٨، حوکمی ٨ مانگ زیندانیی “باپیرە بەرزە” لەسەر سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات لە لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بۆ ٤ ساڵ زیندانی زیادی کرد.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوەی ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو