لە نۆروێژ ڕێز له رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان‌و ئاڵای کوردستان گیرا.
کۆمیته‌ی ناوچەی ئۆسلۆ، ئاکەشهووسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سۆئێد رۆژی هه‌ینی، ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی) به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان‌و ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، رێوره‌سمێکی بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران‌و کوردانی دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ پێکهێنا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب به ده‌نگی فه‌رهاد ئالانی، ڕاگرتنی چه‌ند ساتێک بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی کوردستان‌و چه‌ند کۆلپه شێعرێکی حیماسی له‌لایه‌ن جوانە وەیسیو سیروان بەرزیگەر ده‌ستی پێکردو
په‌یامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن خوسرەو قادری، ئەندامی بەرێوەبەری کۆمیتەو؛ په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌و وڵاته له‌لایەن مەحبوب رەحیمی بەرپرسی یەکیه‌تیی ژنان لە نۆروێژ پێشکه‌شکران.
له درێژه‌ی جێژنهکهشدا په‌خشانێک لە لایەن حەسەن بێورانی خوێندرایەوهو ڕیوڕه‌سمه‌که به چه‌ند بڕگه‌یه‌کی هونه‌ری درێژه‌ی پێدرا.