هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەناو ماڵی خۆی و تەقە لە شوانێک دەکەن و بە توندی برینداری دەکەن.
بە پێ هەواڵی چاونیوز، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چووارشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە ئاوایی ماڵتەی بانە، کەسێک بەناوی کەیوانی قادرپور لە کاتی دەرکردنی مەڕو و ماڵاتی ماڵەکەی خۆی بە بێ هیچ هۆکارێک تەقەی لێ دەکرێ و زۆر بە توندی بریندار دەبێ.
شایانی باسە دوای ئەو ڕووداوە خەڵکەکە کەیوان دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بە داخەوە ئەگەری مانی ئەو شوانە زۆر کەمە.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە سەرەڕۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان هیچ یاسا و ڕێسایەکی مرۆیی و نێونەتەوەیی و تەنانەت سەربازیش جێبەجێ ناکەن و کاریان تەنیا مرۆڤ کوشتنە و تینووی خوێنی خەڵکی کوردن و هیچ لێپرسینەوەیەکیش لە ئارادانییە هەر بۆیە بە هەڕەمەکی تەقە لە خەڵکی کوردستان دەکەن و کوشتن بۆتە سەرگەرمییەکی ڕۆژانە بۆ چەکدارەکانی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران.











