بەرپرسێکی سپای پاسداران: تێکنۆلۆژی مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکە وانەکانی حوسییەکانی یەمەن سەرچاوەکەی ریژیمی ئێرانە.
سەردار ئەبولفەزڵی شکارچی وتە بێژی باڵای هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی بە دانپێدانان بە دەوری رێژیمی ئێران، لە ڕاهێنان و پشتیوانی میلیشیا حوسییەکانی یەمەن دەڵێ: ئێمە تێکنۆلۆژیای بەرگریمان فێری حوسییەکان کردوە و حوسییەکان بۆ خویان مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەک و چۆڵ لە یەمەن بەرهەمدێنن.
شکارچی نایشارێتەوە کە “کەسانی شارەزا و تایبەتی ڕێژیمی ئێران دەچنە یەمەن و ڕاهێنان بە حوسییەکان دەکەن”
شکارچی لە هەمبەر هەبوونی هێزەکانی رێژیمی ئێران لە سووریە بێ ئەوەیکە ئاماژە بە کاوڵکارییەکانی ڕێژیمی ئێران و هاوپەیمانە تێرۆریستەکانی لە سووریە بکا کە هۆکاری کوژران و برینداربوون و ئاوارەیی و ماڵوێرانی میلیۆنان کەسە لە سووریە دەڵێ: لە سەفەری ئەم دواییانەی فەرماندەی ناوەندی گشتی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سووریە، بە هۆی داواکاری دەوڵەتی سووریەوە بەڵێن بە سووریە دراوە کە سیستمی پەدافەندە ئاسمانییەکان بەهێزتر بکەن و بە هەموو جیهانیشمان ڕاگەیاندوو کە ئێمە ئەو کارە دەکەین.
وتە بێژی باڵای هێزەچەکدارەکان، لە سەر میلیشیا ئەفغانی و پاکستانییەکان کە لە ژێر ناوی لەشکەری” فاتێمیون و زەینەبیۆن” لە ئێران ڕاهێنانیان پێکراوە و بە مەبەستی بەشدار بوون لە شەڕە نێوخۆییەکانی سووریە دەڵێ: کۆماری ئیسلامی ئێران کەس بەزۆر نانێرێت لە ئەفغانستانەوە بو سووریە بۆ شەڕ، دەستێواردانی نیزامی لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەشکەر یان تیپێک بنێرێتە سووریە، کە ئێمە تا ئێستا ئەو کارەمان نەکردووە.
هاوپەیمانی عەرەبی پشتیوان لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن، پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندووکە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی میلیشیا حوسییەکانی یەمەن کە دەچێتە نێو خاکی عەرەبستان بەرهەمی ڕێژیمی ئێرانە وهەروەها دەوڵەتی ئەمریکاش پێشتر ڕایگەیاندبوو مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان کە حوسییەکانی یەمەن پێیانە ڕێژیمی ئێران بۆیان ناردووە.