بە پێی ڕاپۆرتی سایتی” کلمە”، یەکێک لە ناڕازییەکانی مانگی خەزەڵوەر لە بەندیخانەی کەهریزەک ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی گیانی لە دەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نادر موختاری تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی کەرەج لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاوی بە هۆی زەربە لێدان بە باتۆم لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە، چووبووە حاڵەتی کۆماوە و بنەماڵەکەی مانگێک دواتر لە نەخوشخانەی”شاری ڕەی” بینیانەوە.
نادر موختاری تا سەرەتای نەورۆزی ٩٩ی هەتاوی بۆ ماوەی چوار مانگ لە کۆمادا بووە ، هەرچەند پزیشکەکان هەڵوێستی دژ بە گەڕاندنەوەی بۆ بەندیخانە دەگرن، بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکان هێنایانەوە بۆ بنکەی تەندورستی کەهریزەک و لەوی لە ژێر چاوەدێریدا بووە و لەئاکامدا نادر موختاری بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی رۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان لە بەندیخانەی کەهریزەک گیانی لە دەستدا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە زەریف وەزیری دەرەوی ڕیژیمی ئێران، لە کاتی بەشداربوون لە کۆبوونەوەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمریکایی” شورای پێوەندییەکانی دەرەوە” بۆ بەڵگەهێنانەوە لە سەر لە سێدارە دانی نەوید ئەفکاری، سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی کۆمەڵگەی جیهانی دەڵێ: دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی سەربەخۆیەو حوکمی سێدارەی نەوید بە هۆی کۆشتنی هێزیکی ئاسایش بووە نەک بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکان.
ڕێژیمی ئێران بێ شەرمانە خەریکی سەرکوت و ئەشکەنجەو کوشتنی خەڵکەکەیەتی، کە چی دەڵێن دەزگای دادی ئێمە سەربەخۆیە کە ئەمە دوورە لە ڕاستی.