دوو کرێکاری کورد لە سنە و سلێمانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا
بە پیی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “یاسین ئەمینخانی” لە شاری سلێمانی لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کاربوو و گیانی لە دەستدا
ناوبراو کە خەریکی کاری ئاڵماتۆربەندی بوو بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەستدا
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی یەک شەممە ٣٠خەرمانان، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی شیان سەر بە سنە بەناوی عەبدوڵعەزیزی عەباسی تەمەن ٤٣ ساڵ، بەهۆی بەربوونەوە لەسەر دار لەکاتی داکوتانی گوێز، گیانی لەدەست دەدا.
شایانی باسە کە ساڵانە بە هۆی نەبوون کار و دابەزینی نرخی دراوی ئێرانی بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کارکردن ڕوودەکەنە باشووری کوردستان و لەوێش ناچار دەبن هەر کارێک بکەن و بەهۆی ناستانداربوونی شوێنی کار تووشی ڕووداوی کاردەبن و ساڵانە بە دەیان کەس گیانیان لە دەستدەدەن.











