یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هاوکاریی کۆمسیۆنی ئامووزش کۆرێکی بۆ عه‌لی له‌یلاخ بۆ باس کردن له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی به‌ره‌نگاریی پێک هێنا.
له‌و کۆڕه‌دا که رۆژی شه‌ممه، ٢١ سه‌رماوه‌ز به به‌شداری به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی لاوان‌و کادرو ئه‌ندامانی حیزب به‌رێوه‌چوو، کۆرگێر باسه‌که‌ی به ئاماژه‌یه‌ک به مێژوویی ئه‌ده‌بی به‌رگری ده‌ست پێکردو دواتر به هێنانه‌وه‌ی چه‌ندین نموونه‌ی شێعری، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ژانره له ئه‌ده‌بیاتی خسته بهرباسو شرۆڤه‌ی کردن.
کۆرگێر له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وێڕای ئاماژه به ململانێ سیاسی‌و شۆرشه‌کان له‌دوای شه‌ڕی جیهانیی دووهه‌م که له دنیاداو به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتدا په‌ره‌ی ئه‌ستاند، کاریگه‌ریی ئه‌و شه‌ڕو شۆڕش‌و داگیرکارییانه‌ی له‌سه‌ر هونه‌ر بهگشتیو به‌تایبه‌تی ئه‌ده‌بیات باس کرد که ئه‌م ئاڵۆگۆڕه فیکری‌و ئه‌ده‌بییه‌ش کوردستانی بهگشتیو به تایبه‌تی رۆژهه‌لاتی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی له‌دایکبوونی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری.
کۆڕگێر به ئاماژه به چه‌ند قۆناغێکی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری له دوای کۆماری کوردستان باسی له کاریگه‌رییه باشه‌کانی ئه‌م بزاڤه نهتهوهیییه له‌سه‌ر ههستو بیری نووسه‌ران تا سه‌رده‌می شۆرشی گه‌لانی ئێران‌و رووداوه سیاسییه‌کانی کوردستان کرد که بووه هه‌وینی ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاریی له‌م به‌شه له کودستان.
عه‌لی لیلاخ به‌شێکی دیکه‌ی له کۆره‌که‌ی ته‌رخان کرد بۆ خه‌سارناسی هێندیک هۆنراوه‌و وبه‌رهه‌می قه‌ڵه‌م بهدهستانێک که به‌رهه‌مه‌کانیان ناچنه خانه‌ی ئهدهبو هونه‌ری بهرگرییهوهو زۆرجاریش ئه‌م به‌رهه‌مانه له رێگای وه‌رگێرانه‌وه نه‌ته‌نیا سیمایه‌کی باش له گه‌لی بنده‌سته‌ی کورد پێشان نادا، به‌ڵکوو رواڵه‌تێکی ناشیرین له مێژووی چه‌وساوه‌یی‌و داخوازییه‌کانی پیشان ده‌دا.
له کۆتایی ئه‌م کۆره ئه‌ده‌بییه‌دا چه‌ند که‌سێک له ئاماده‌بووان تێبینی‌و سه‌رنجی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باسه‌که‌دا هێنایه گۆڕێ که دواتر عه‌لی له‌یلاخ وه‌ڵامی پرسیاری به‌شدارانی دایه‌وه.