ئهندامانو لایه‌نگرانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چالاكیی ته‌بلیغییان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، ٢١ ی سه‌رماوه‌ز ئهندامانو لایه‌نگرانی یه‌كیه‌تیی لاوان به بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و ڕۆژی هه‌ڵکرانی ئاڵای کوردستان به چالاکیی ته‌بلیغی له شاری سه‌ده‌شت یادو بیره‌وه‌ریی حیماسه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی کوردستانیان به‌رزڕاگرت که له پێناو شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای کوردستاندا گیانیان فیدای نیشتمان کرد.
ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌رده‌شت که چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا کراوه بریتین له: گه‌ڕه‌كه‌كانی سێ‌ڕێیانی ژاژۆكه، سێڕای مه‌راغانی، دۆڵتانچک، مه‌جبوورئاوا، شه‌به‌كه‌ی ٢ و پشتی نه‌خۆشخانه.