لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٢ بەندکراوی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەدار دراون کە چوار کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له سێ مانگی هاوینی ئهم ساڵدا ١٧ زیندانیی کورد له زیندانهکانی ئێراندا له سێداره دراون کە دوو کهس لهوان بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردییهکانی دژبهری کۆماری ئیسلامی لەدار دراون و، زیندانییەکانی دیکە بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی وەک کوشتنی بەئانقەست و بازرگانیی مادەی هۆشبەر ئێعدام کراون. جیا لە ئێعدامی ئەو ١٧ بەندکراوە کوردە، سێ زیندانی لە شارەکانی ورمێ و کامیاران بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا و پێڕانەگهیشتنی پزیشکی گیانیان لە دەست داوە.
چاونیوز دەڵێ بە سەرنجدان بەوەی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی لە سێ مانگی بەهاریشدا ١٥ زیندانیی کوردی لەدار دابوو، ژمارەی ئەو بەندکراوە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئێعدام کراون ٢٢ کەس بووە کە ٤ کەس لەوان زیندانیی سیاسی بوون.