لە سەرەتای بەهارەوە هەتا ئێستا ١٢٦ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ماڵپەڕی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له سێ مانگی هاوینی ئهم ساڵدا هێزهکانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم ٦٨ كۆڵبهر و کاسبکاری کوردیان داوهته بهر ڕههێڵهی چهکهکانیان. لهو کۆمهڵکوژییهدا ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و ٤٨ کهسیش بریندار بوون. هەر لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ٥ شوانکارە و چۆدار لە ناوچە سنوورییەکان بەئانقەست لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و گیانیان لێ ئەستێندراوە.
بە سەرنجدان بەوەش کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستانیان دابووە بەر دەستڕێژ، ژمارەی ئەو کاسبکارانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراون و بریندار بوون گەیوەتە ١٢٦ کەس کە ٤٩ کەسیان کوژراون و ٧٧ کەسیش بریندار بوون.