ویلادیمیر پووتین، سەركۆماری ڕووسیە ڕۆژی هەینی ١١ی دێسامبر ڕایگەیاند كە مەبەست لە دەستێوەردانی نیزامیی ئەم وڵاتە لە سووریە، پارێزگاری كردن لە ئەمنیەتی میللیی ڕووسیەیە. سەركۆماری ڕووسیە گوتی بڕیاری داوە هێزەكانی ئەم وڵاتە لە سووریە زۆر بە توندی بەرپەرچی هەرچەشنە مەترسییەك بدەنەوە كە بهرهوڕووی سووریه دەبێتەوە.
پووتین لە قسەكانیدا گوتی: هێرشە ئاسمانییهکانو ئەم مووشەكانەی كە لەلایەن ژێردەریاییەكانی ئەم وڵاتەوە هاویشتراون، زیانی زۆرو زۆر جیددیان بە بنكەو ناوەندەكانی گرووپی داعش گەیاندووە.
قسەكانی پووتین لە حاڵێكدایە كە وڵاتانی ڕۆژاوایی ڕووسیە بەوە تاوانبار دەكەن كە لە هێرشە ئاسمانییهکانی خۆی لە سووریە، هیچ جیاوازییەكی لە نێوان گرووپێكی جیهادیی وەك داعشو بەرەی نوسرە و باقی گرووپە میانەڕەوەكانی بەشار ئەسەد دانەناوە كە ئەوانیش هەر بەدژی داعش لە بەرەی شەڕ دان.
برێت مهکگورک، نێردراوی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی دژی داعش ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا لهکۆبوونهوهی فهرمانده نیزامییهکانی ئەمریکاو عێراق وێڕای پێداگری لهسهر ئهم بابهته گوتی سهدی ٧٠ی هێرشەکانی دیکەی کراونەتە سەر گروپوەکانی ئۆپـۆزسیۆنی بهشار ئهسهد.
ئهو دهڵێ تەنیا سهدی ٣٠ ی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیه لە دژی داعش بوون.