سەتا٢٠ی قوتابیانی ئێران ناتوانن لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان، بە مەبەستی خوێندن کەڵک وەرگرن.
بەپێی ئاکامەکانی یەکێک لە نوێترین هەڵسەنگاندنەکانی ئیسپا، زیاتر لە سەتا ٢٠ی ئەو بنەماڵانەی کە قوتابیان هەیە، ڕایانگەیاند هیچ کەرەستەیەکی پەروەردەییان نیە لە ئامادە نەبوونیان لە قوتابخانەکاندا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیسنا : موحسین حاجی میرزایی، وەزیری پەروەردە و پێگەیاندنی ئێران، ماوەیەک لەمەوبەر لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند کە ٣میلیۆن قوتابی بۆ دەستپێڕاگەیشتنی پێداویستیەکانی پەروەردەیی خوێندنی ئۆنلاین بێبەشن.
بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری ئیلنا، لە ساڵی خوێندنی رابردوو دوای تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا، ١٠ میلیۆن لە ١٤میلیۆن قوتابی لە تەواوی وڵات لە خوێندنی ئۆنلاین ئەندامن ە کە زیاتر لە سێ میلیۆن قوتابی بە هۆکارگەلی وەکوو نەبوونی موبایل، تەبلێت یان نەبوونی ئینتێرنێت،نەیانتوانی لە خوێندنی ئۆنلاین بەشدار بن و مەترسی نەخوێندنیان لەسەرە.
شایانی باسە کە ئەو سیاسەتانەی وەزارەتی پەروەردەی ڕێژیم هیچ ئاکامێکی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخی زانیاری و زانستی خوێندکار و قوتابی تێدا نییە وئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەیکە نە کەسی پسپۆڕ و نە کەسی دڵسۆز لە هیچ ئۆرگانێکی ئەو ڕێژیمەدا جێگایان نەگرتووە.