لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکار لە شارەکانی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام و شاری سنە لەکاتی کارکردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانان، کرێکارێکی شارەوانی خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ”یەدوڵڵا شنوودی“ لە کاتی کارکردن و خاوێنکردنەوەی سەرشەقام بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لە دەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی یەکشەممە، کرێکارێکی خەڵکی گوندی ”شیان“ سەر بە شاری سنە، بە ناوی “عەبدولعەزیز عەباسی” لە کاتی کۆکردنەوە و شارۆی گوێز بە هۆی بەربوونەوە لە دارگوێز گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە کە کرێکاران لە ئێراندا لە سەرەکیترین کەرەستەی خۆپاراستن بێبەشن و لەلایەن خاوەن کارەکانیانەوە هیچ گرینگییەک بە پاراستتنی ئەمنییەتی گیانی و کاری ئەوان نادرێ و ساڵانە بە سەدان کەس لە شوێنی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار دەبن.