ژنڕاڵ جاک کین لە لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیونیدا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ڕێژیمی ئێرانم ئەوەندە لاواز و بێدەسەڵات نەدیوە.
ژنڕاڵ جاک کین، جێگری پیشووی ناوەندی فەرماندەیی هێزی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا وتی: دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆتایی بە ٤٠ ساڵ هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی دڵی ڕێژیمی تێرۆریست و دیکتاتۆری ئێران هێنا و جیهانی هەنگاوێکی دیکە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم ڕێژیمە بردە پێشەوە.
جاک وتی: جیاواز لە سەپاندنی گەمارۆکان و هاتنەدەر لە ڕێککەوتنی” بەرجام” ترامپ بە نێوانگیری و هەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات شێوازی یارییەکەی بە تەواوەتی گۆڕی، هەروەها خێرا بوونی ئاڵوگۆڕەکان زۆر بە ڕوونی دژبە ڕێژیمی ئاخوندییە، ناوبراو دەڵێ: ئەمە تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نیە بەڵکوو وێنایەکە لە ژێئۆپۆلوتیک.
ژێنێراڵی پیشووی ئەمریکایی لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی”بریتبارت نیوز” جەختی لە سەر ئەوە کردەوەکە، هەنگاوەکانی ئەمریکا لە حەوتووی ڕابردوودا بوو بە هۆی پێکهێنانی بەرەیەکی سیاسی، ئابووری و نیزامی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ڕێژیمی ئێران.
ناوبراو وتی: بە باوەڕی من ئەمە گرینگترین ڕووداوی سیاسییە کە لە ماوەی ساڵانی پێشوودا بینیوومە، هەروەها سەرۆک کۆمارەکانی پیشووی ئەمریکا بە دێموکرات و کۆماریخوازەوە هەوڵی ئەوەیان داوە کە دڵی ڕێژیمی ئێران ڕابگرن، بەڵام ترامپ کۆتایی بەو دڵ ڕاگرتنە ٤٠ ساڵەیەی هێنا.
ناوبراو بە ئاماژە بە وەیکە ئەم گوشارانە گوشاری سەرەتایین و دەتوانێ ببێتە هۆکار بۆ ڕووخانی”ڕێژیمی دیکتاتۆر و گەندەڵی خامنەیی” وتی: تائێستا ڕێژیمی ئاخوندی ئێرانم هێندە لاواز و بێ دەسەڵات نەبینیوە.