بە بۆنەی ٢٠ی سەرماوەز، ڕۆژی جیهانیی كوێستان بە سەدان كەس لە ژینگەپارێزان، چالاكانی مەدەنیو لایەنگرانی سرووشت بە ڕێپێوان بهرهو لوتکهی چیای “ئیمام” ڕێزیان لەم بۆنەیە گرت.
لەم ڕێوڕەسمەدا كە لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی سەوزی چیاو هەیئەتی شاخەوانیی شاری مەریوانو بهشداریی سهدان کهس بەڕێوەچوو، کهژپێوهکان بە گوتنەوەی هیندێک دروشمی وەك “شاخەوانیو هەڵسوكەوتی دروست لە كوێستان”، “كانی بڵ هێمای خۆڕاگریی كوێستان” و “پارێزگاریی لە كوێستان گەرەنتییە بۆ مانەوەی مرۆڤ” خۆیان گەیاندە لووتكەی كێوی ئیمام.
لەم ڕێپێوانەدا جگە لە كۆبوونەوەی بنەماڵەیی شاخەوانهکان ، بەشداربووان هەوڵی خاوێنكردنەوەی ئەم كێوەیان لە زبڵ و زاڵ دا.