کاتێک وەڵامی سەرەتاییترین داخوازەکانی هەر نەتەوەیەک بە ئاگروئاسن دەدرێتەوە، کاتێک سەرکوت و ڕەشەکوژی و زەبروزەنگ جیگای ماف و ئازادی دەگرێتەوە، ئەو نەتەوەیە ناچار دەبێ بۆ دیفاع لە خۆی و ماف و ئازادییەکانی دەست بۆ چەک بەرێ و بۆ وەدەستهێنان و پاراستنی ئازادی چەک لەشان بێ.
مێژووی نەتەوەی کورد پڕە لە چیرۆکی حەماسە و حەماسەخوڵقێنیی ڕۆڵەکانی.
گۆشەی “هەگبەی شاخ و شۆڕش”ی ئەم ژمارەیە تەرخان کراوە بۆ باس لە یاد و بیروەریی شەهید محەممەدئەمین سولێمان‌پوور.
شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین سولێمان‌پوور ناسراو بە حەمەدەمینی مەلا عەزیزی له گوندی بێوارنی خوارێ له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی و شوڕشگێردا چاوی بە دنیای پڕ له کویرەوەری کردەوە. به هۆی هه‌ژاری و ده‌سکورتیی بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئەوکاتی کوردستان له چوون بۆ قوتابخانه بێبه‌ش مایه‌وه، به‌ڵام ڕۆژگار و مەینەتییەکان کەسێکی زیرەک و تێگەیشتووی لە ناوبراو دروست کرد. له کاتێکدا ته‌مه‌نی گه‌یشته 18 ساڵی، له لایه‌ن ڕیژێمی پههلهوییەوە ناوی بۆ ئیجباری (سه‌ربازی) هاته‌وه، به‌ڵام ئەو ئاماده نه‌بوو خزمه‌ت به داگیرکه‌رانی کوردستان بکا؛ هه‌ر بۆیه به‌ره‌و کوردستانی عێڕاق که‌وته ڕێ و لە گوندی هێرۆ و شاری قه‌ڵادزێ ملی لە کار و کاسبی نا.
پاش ماوه‌یه‌ک دەبێتە پێشمەرگەی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان و به هۆی ئازایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی جێگای خۆی لەنێو پێشمەرگەکانی یه‌کیه‌تیدا کردەوە و زۆر چالاکانه به‌شداریی شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌کانی پشده‌ر و بیتوێنی کرد لەدژی ڕێژیمی بەعس.
دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران حه‌مه‌ده‌مین یه‌کێک بوو له‌و تێکۆشه‌رانه‌ی دوای ساڵانێکی زۆر دابڕان له بنه‌ماڵه‌کەی گەڕایەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات‌دا درێژە بە تێکۆشان دەدا و له هێزی 11ی موعینی ئه‌وکاتدا سازمان درا. کاک حه‌مه‌ده‌مین به لێهاتوویی وێرای هاوسه‌نگه‌رانی به‌شداریی له زۆر شه‌ڕی گه‌وره‌ی وه‌ک شه‌ڕه‌کانی نه‌غه‌ده، بێههنگوین، ڕێگای بانه سه‌رده‌شت، پیرانشار سه‌رده‌شت، شنۆ، شیمالی کوردستان و زۆر شوێنی‌تردا کرد. که‌م شه‌ڕ هه‌بوون که قاره‌مانه‌کانی ده‌سته‌ی زه‌ڕبه‌ت به فه‌رمانده‌یی شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین زه‌بری له دوژمن نه‌وه‌شاندبێ.
شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین تێکۆشه‌رێکی نه‌به‌ز و چاونه‌ترس بوو، له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا بەئاشکرا بیروبۆچوونی خۆی ده‌رده‌بری و سه‌ره‌ڕۆیی و زوڵمی له که‌س قه‌بووڵ نه‌ده‌کرد و وه‌فادار بوو به ڕێبازی کۆماری کوردستان. حەمەدەمینی مەلاعەزیز له ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا زۆر خاکەڕا بوو. ئەو به زمانی ساکار و به دڵێکی پاک و هه‌ستێکی شۆڕشگێرانه هه‌وڵی ده‌دا خه‌ڵک ڕێنوێنی بکا و رێگای خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئازادیی پیشان دەدان.
شەهید حەمەدەمین فه‌رمانده‌رێکی ئازا و دڵسۆز بوو، له شه‌ڕدا نه‌ترس و به وره بوو. پێشمه‌رگه‌یه‌کی سادق و دڵسۆز و به بیر و باوه‌ر بوو. هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ئەویان له نێو هاوسه‌نگه‌رانی دازۆر خۆشه‌ویست کردبوو وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی به جه‌رگ سه‌یریان ده‌کرد و رێزیان بۆ داده‌نا.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشی خۆی بۆ سه‌ر ناوچه ئازادکراوەکان ده‌ست پێ‌کردبوو. چەند جار بۆ گرتنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی بێوران و ده‌وروبه‌ری هێرشی کرد، به‌ڵام هه‌موو جارێک به هۆی ئازایه‌تی و فەرماندەیی ژیرانەی حەمەدەمینی مەلاعەزیز، وەک فەرماندەی ده‌سته‌ی زه‌ڕبه‌ت و پێشمه‌رگه‌کانی دیکه تێک ده‌شکا و به تێکشکاوی و کوژرا و بریندارێکی زۆره‌وه شەڕگەیان جێ دەهێشت.
شه‌هید حه‌مه‌ده‌مین زۆرجار له نێو کۆڕی هاوڕێیانیدا ده‌یگووت:” مه‌گه‌ر دوژمن به سه‌ر لاشه‌مدا بڕوا، ئه‌گینا ناتوانێ ئه‌م ناوچه‌یه بگرێته‌وه و ئاماده‌م له سه‌ر پاراستنی ئه‌م ناوچه‌یه و خاکی کوردستان گیانی خۆم فیدا بکه‌م.”
شه‌وی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ ڕێژێم به یارمەتیی چەند خۆفرۆشێک له کاتی نیوه‌شه‌ودا بەهێزێکی چەند هەزار کەسی و بە پشتیوانیی هه‌لیکۆپته‌ر و ئاگری توندی توپخانه هێرشی کردە سه‌ر گونده‌کانی بێوران، قه‌ڵه‌ڕه‌شێ، زوران و کونه‌مشکێ و هه‌روه‌ها به‌رزاییه‌کانی بوڵفه‌ت و شاخه خواره، گردی ئاغایان، تۆپه سوتاوێ له پشتی نێشکۆڵان و مه‌لازادان و ده‌وروبه‌ری.
له کاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانیی ئەو ڕۆژەدا شه‌ڕێکی سەخت له نێوان پارێزه‌رانی کوردستان و هێزی ڕێژیم ده‌ستی پێ‌کرد و له‌گه‌ڵ خۆڕهه‌ڵات و ڕووناکیی به‌یان دوژمن له ڕێگای جاده‌ی سه‌رده‌شت _ بێورانه‌وه به هێزێکی زۆرتره‌وه هاته مه‌یدانی شه‌ڕه‌که و زۆر به خه‌ستی سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و مووچه و مه‌زرا و ماڵی خه‌ڵکی تۆپ و خومپاره و کاتیۆشاباران کرد.
له‌م شه‌ڕه قورسه‌دا زیاتر له 10 ده‌زگا ماشێن، 2 بۆڵدزێر و 3 مۆتۆرسیکلت به ده‌ستی قاره‌مانه‌کانی ده‌سته‌ی زه‌ڕبه‌ت و پێشمه‌رگه‌کانی سوتێندران. ژمارەیەکی زۆر له کوژراوانی ڕێژیم له شەڕگە که‌وتبوون و دوژمن زەبرێکی قورسی وێکەوت کە لە مێژوودا دەبێ بنووسرێ. به‌داخێکی گرانه‌وه له‌م شه‌ڕه سه‌خت و نابه‌رانبه‌ره‌دا، ڕۆڵه‌ی قاره‌مان، تێکۆشه‌ری مه‌یدانی خه‌بات و خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و، فه‌ره‌مانده‌ی به‌وه‌ج کاک حه‌مه‌ده‌مین مه‌لا عه‌زیزی به پریشکی تۆپ زۆر به‌سه‌ختی بریندار بوو، و دوای خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتنێکی زۆر و پاش چه‌ند کاتژمێر به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ، شه‌هید بوو.