لە شارستانی چەرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام باخێکی میوە لە ئاگردا سووتا
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان لە شاری چەرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی خەرمانان، بەشێک لە باخی ئاوایی “بلاوەخوشکە” لە ئاگردا سووتا و لەو ئاگرەدا کە تا ئێستا هۆکارەکەی ڕوون نەبۆتەوە بەشێکی بەرچاو لە داری زەیتوون و هەنار سووتان و خاوەن باخەکە زەرەری زۆری پێگەیوە، بە وتەی سەرچاوەکانی هەوال ئەو ئاگر خەساری گیانی نەبووە و دوای ماوەیەک ئاگرە کوژێندراوەتەوە
شایانی باسە کە لە سەرەتای دەسپێکردنی وەرزی گەرما ساڵانە بەشێکی بەرچاو لە لێڕەوار ، باخ و دارستانەکانی کوردستان لە ئاگردا دەسووتێندرێن و زۆر جار ئەو ئاگرانە لەلایەن دەست وپێوەندییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ناوچە جیا جیا کانی کوردستان بەردەدرێن و ڕێژیمیش هیچ ڕێکارێکی خێرای بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان نییە و بە دەیانجاریشە کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم خەڵکی خۆبەخش دەبنە قوربانی کەمتەرخەمی ڕێژیم و گیانیان لە دەست دەدەن یان بریندار دەبن.