پۆمپێئۆ هەڕەشەی لەو وڵاتانە کرد کە گەمارۆکانی سەڤ ڕێژیمی ئێران جێبەجێ ناکەن و گووتی: لێکەوتەی ئەو کارانەیان لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبینن.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەیکە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دژایەتی گەمارۆکانی سەر ئێرانی کردووە بەڵام جارێکی دیکە گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەگەڕێنەوە سەر ڕێژیمی ئێرا و هەر وڵاتێکیش پێبەند نەبێ بەو بڕیارەی ئەمریکاوە سزا دەدرێ.
پۆمپێئۆ هەڕەشەی لەو وڵاتانە کرد کە گەمارۆکان جێبەجێ ناکەن و گووتی: لێکەوتەی ئەو کارانەیان لە ڕۆژانی داهاتوودا دەبینن.
پۆمپێئۆ گووتی: ئەمریکا چاوەڕوانی هەیە هەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتەواوی پێبەندی ئەرکەکانی خۆیان لەو بارەوە بن،هەر وڵاتێک دژایەتی بکات، ئەمریکا ئامادەیە سزای بدات