ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر ٢٤ کەسایەتی وکۆمپانیای پێوەندیدار بە بەرنامەی ناوکی ڕێژیمی ئێران
ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٣٠خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی دوای گەمارۆ خستنە سەر ٢٤ کەسایەتی و کۆمپانیایی پێوەندیدار بە بەرنامەی ناوکی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاند کە رێژیمی ئێران کەرەستەی پێویستی لە بەردەستدایە کە دەتوانێ تا کۆتایی ئەمساڵ دەستی بە چەکی ناوکی بگا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکایی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە واشینگتۆن زیاتر لە ٢٤ کەسایەتیی و کۆمپانیایی پێوەندیدار بە چەکی ناوکی، مووشەکی و چەکوچۆڵی پێشکەوتووی ڕێژیمی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.
واشینگتۆن لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ڕێژیمی ئێران کەڕەستەیی ناوکی پێویستی لە بەردەستدایەکە تا کۆتاییەکانی ئەمساڵ دەستی بە چەکی ناوکی ڕادەگا.
ناوبراو وتی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خەرمانان بڕیارێکی جێبەجێکردن واژۆ دەکا، کە ئیزن بە ئەمریکا دەدات گەمارۆ بخاتە سەرئەو وڵاتانەی دیکە کە پەیوەندیی بازرگانی چەکوچۆڵیان لە گەڵ رێژیمی ئێران دەستپێکردووە.