ئەمریکا: ئێمە لە سووریە شەڕ و تێکهەڵچوونمان ناوێت، بەڵام بەرگری لە هێزەکانمان و هاوپەیمانەکانمان دەکەین.
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێمە هیچ هەوڵیک بۆ تێکهەڵچوون لە گەڵ هێچ وڵاتێکدا لە سووریە نادەین.
بیل ئۆربان وتە بێژی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێ: ئەمریکا هەوڵی ئەوە نادات کە لە گەڵ هیچ وڵاتێک لە سووریە تووشی کێشە و تێکهەڵچوون ببێت بە ڵام لە کاتی پێویستدا بەرگری لە هێزە هاوپەیمانەکانمان دەکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ شەڕ بە دژی داعش لە عێراق و سووریە، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاند کە زرێپۆشەکانیان لە سووریە بۆ پشتیوانی لە هیزەکانی ئەمریکا بڵاوکردوەتەوە.
بە وتەی ئۆربان، ئەمریکا شوینهەڵگری” سنتینێل”ی جێگیر کردوەو گەشتی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی زۆرتر کردوەو ماشینە نیزامییە بڕادلییەکانی لە ناوچەکادا بڵاو کردوەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە کۆلۆنێل” واین مارتۆ” وتە بێژی هێزە هاوپەیمانەکان جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانمان سەرقاڵی پلان داڕشتنن بۆ بڵاو کردنەوەی کەرەستە سەربازییەکان وەکوو ماشینی نیزامی بڕادلی لە سووریە بۆ گارانتی و پشتیوانی لە هێزەکانمان بۆ درێژەدانی هێرشەکانیان بە دژی داعش.
ئەمە یەکەمین جار نییە کە ئەمریکا ماشینە نیزامییەکانی برادلی لە سووریە جێگیر دەکا، ئەم بڵاو بوونەوەی ماشینە نیزامیانە لە ئاکامی ئەو پێکدادانەی دوای هیزەکانی ئەمریکا لە گەڵ هیزەکانی ڕووسیە جێبەجێ دەکری کە بوو بە هۆی بریندار بوونی٧ سەربازی ئەمریکایی.
شایانی باسە کە ئەمریکا سەرەڕای ئەوەیکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە سووریە دەکشێننەوە بەردەوام خەریکی جێگیرکردنی هێز و کەرەستەی سەربازیی زیاترن لە سووریە و بە تایبەت ئەو شوێنانەی کە هێزە کوردییەکانی تێدا جێگیرن.