شۆفیرتاکسییەکانی شاری مەریوان سەبارەت بە فەرمی نەناسینی کاروچالاکییەکان لە بەردەم ناوەندی بەڕێوەبەریی هاتووچۆ و مسافیر بەری ئەو شارە کۆبوونەوە و نارەزایەتییەیان دەربڕی
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، ئەو شۆفیرانە لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەریی هاتووچۆی مەریوان، رەخنەیان لە کاربەدەستانی ئەو ناوەندە گرتووە کە پێنج مانگە ئەو ئیدارەیە بڕی ١٥ میلیۆن تمەنی لە هەر شۆفیر تاکسییەک وەرگرتووە بۆ بە فەرمی ناسینی چالاکییەکانیان لە نێوشاردا کە ئا ئێستا هیچ وڵامێکیان نەداونەوە و ئەوان دەڵێن ئێمە موسافیر ڕادەگوازین بەڵام نە پارەکەمان دەدەنەوە نە ئیزنی کار پێکردنمان بە فەرمی پێدەدەن و ئەوەش وادەکا هیچ ئاسایشێکی کاریمان نەبێ و چارەنووسی کارکردنمان ناڕوونە.
شایانی باسە کە بەرپرسانی ڕێژیم وەکوو هەمیشە کەمتەرخەمن لە ئاست داواکاری خەڵک و هیچ کێشەیەکیان پێ چارەسەر ناکرێ و لەم بارەشەوە هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی شۆفیر تاکسییەکانی مەریوان.