قادر عه‌بدوڵلازاده، خوێندکاری به‌ندکراوی کوردی خه‌ڵکی ورمێ دوای دوو مانگ گیران‌و ڕاگیرانی له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران قادر عه‌بدوڵلازاده له نێوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه دهسبهرو دوای ماوه‌ی زیاتر له ٥٠ ڕۆژ به‌ندکرانی له زیندانی ئینفڕادیو لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵی، به‌ڕێی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ کرا.
ئه‌و خوێندکاره کورده له‌لایه‌ن لقی ٦ ی دادگای شۆڕشی ورمێوه تۆمه‌تی ” پێکهێنانی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه به دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی وڵات”ی دراوه‌ته پاڵ.
قادر عه‌بدوڵڵازاده، خوێندکاری به‌شی شیمیی زانکۆی مه‌هاباد له ئێستادا له به‌ندی ٤ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ له‌گه‌ڵ به‌ندکراوانی عادیی تۆمه‌تبار به کوشتن‌و قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ندکراوه‌و چاوه‌رێی کاتی دادگاییکردنه‌که‌ی ده‌کا.