کاسبکارێک بە ناوی ” محێدین دوودکانلوو” لە سنووری چاڵدران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار بوو.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ۲۹ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامیی ئێران لە سنووری چاڵدێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی محێدین دودکانلوو بە توندی بریندار دەبێ.
شایانی باسە کە، محێدین تەمەن ٢٦ ساڵە، بەبێ ئاگادارکردنەوەو زۆر لە نزیکەوە تەقەی لێکراوە، دوای بریندار بوونیشی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندرووستیەکانی شاری چاڵدێران کراوە.
شایانی باسە کە کوشتنی هاوڵاتییانی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بۆتە دیاردەیەکی ڕۆژانە و سەرگەرمییەک بۆ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و کۆمەڵگەی مافی مرۆڤی ئێران وجیهانیش بە هەموو شێوەیەک بێدەنگە لە ئاستی ئەو تاوانە مرۆییەدا و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دزی و گەندەڵی بەرپرسانی ڕێژیم سەری لە ئاسمان تەنیوە و هەموو سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەیان بە تاڵان بردووە.