چوار کچی خەڵکی ئاواییەکی باینگانی سەر بە شاری پاوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی کرماشان ڕاگوازران.
بەپێی هەواڵی چاونیوز،ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، چوار کچی خەڵکی ئاوایی میراولی ناوچەی باینگان بەناوەکانی “نێرگز محەممەدی، بەهار ئەحمەدی، نگین وەیسی و ئیلهام مرادی” بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕوون و بەڵگەیەکی دادوەریی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کرماشانەوە دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار کچە لە بەردەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ یاسا و ڕێسایەکی مرۆیی و نێونەتەوەیی پێبەند نییە و زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەسبەسەر دەکرێن تەنیا لەبەر دەربڕینی بیروبۆچوونیانە و هیچ تاوانێکیان نییە.











