رێکخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران سه‌باره‌ت به تێداچوونی سروشتی زاگڕۆس لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی وریا کردۆته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌و ناوچه کوێستانییه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ١٨ میلیۆن داربه‌ڕووی خۆی له ده‌ست داوه.
محه‌ممه‌د ده‌رویش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژینگه‌پارێزی ئێران له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه باسی له‌که‌میدانی جۆره‌ها گیانله‌به‌ری تابیه‌ت به سروشتی بناری زاگڕۆسی کردوه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێ بێتوو زاگڕۆس نه‌خۆش بکه‌وێ، کارون، که‌رخه، زاینده‌ڕوود، گاماسیاب، جغه‌توو و ته‌ته‌هوو و سه‌دی ٤٥ ی ئاوه شیرینه‌کانی ئێران تێدا ده‌چن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژینگه‌پارێزی ئێران ده‌ڵێ له ئێران‌دا ناوچه گرینگترو ژیانهکیتر له زاگڕۆس بۆ مانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران شک نابه‌ین، به‌ڵام بناری زاگڕۆس له ئێستادا خه‌ریکه ویشک ده‌بێ.
جێی باسه که سروشتی زاگڕۆس جیا له ئیشکبوون له‌و ساڵانه‌دا به ده‌ست سووتمانو هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی “ئافه‌تی ره‌ژی”یش ناڵاندوویهتیو به‌و هۆیانه‌وه به میلیون داربه‌ڕووی زاگڕۆس تێداچوون.