لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە لە سەر تەقینەوەکەی بە ندەری بەیروت کە بەهۆی کۆ کردنی دووهەزار تۆن نیتراتی ئامۆنیۆم کە چەند ساڵێک ڕاگیرا بوو بەردەوامە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکایی دەڵێ: گرووپی تیرۆریستیی حیزبوڵلا بە فەرمانی ڕێژیمی ئێران کۆگایەکی گەورەی لە نیتراتی ئامۆنیۆم، بە مەبەستی کاری تیرۆریستی لە وڵاتانی ئورووپایی هەیە.
ناتان سێلز، بەرنامەداڕێژەری ئەمریکای دژبە تیروریسم لە وێبینارێکدا ڕۆژی پێنج شەممە٢٧ی خەرمانای ٩٩ی هەتاوی دەڵێ: میلیشیاکانی حیزبوڵلای لوبنان لە ساڵی ٩١ی هەتاویەوە، شوێنگەلێکی نهێنی زۆریان بۆ کۆ کردنەوەی نیتراتی ئامۆنیۆم لە هەموو وڵاتانی ئورووپایی وەک بلژیک، فەرانسە، یونان، ئیتالیا و سوئیس بە مەبەستی کاری تێکدەرانە پێک هێناوە.
میدیاکاران ئەم پرسیارەیان خستۆتە بەردەم بەرپرسانی هەموو وڵاتانی جیهان کە حیزبوڵلای لوبنان بە چ مەبەستێک نیتراتی ئامۆنیۆم لە وڵاتانی ئورووپایی کۆدەکاتەوە؟
ناتان سێلز دەڵێ: وڵامی ئەم پرسیارە زۆر ئاساییە، ئەم کارەی حیزبوڵلای لوبنان بە مەبەستی کردەوەی تیرۆریستییە، هەرکات ڕیژیمی ئێران بیهەوێت.
شایانی باسە کە تۆمەتی زۆر لە لوبنان لە لایەن شڕۆڤەکارانی سیاسی لە هەمبەر تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت بە دژی میلیشیاکانی حیزبوڵلای لوبنان لە ئارادایەو زۆربەی وڵاتانی جیهانیش دەڵێن، تەقینەوەی کۆگای نیتراتی ئامۆنیۆم کە بوو بە هۆی کوژرانی ١٩١ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٦٠٠٠کەس لەو وڵاتە و گومانەکان باس لەوە دەکەن کە دەستی گرووپی حیزبوڵلای لوبنانی سەر بەڕیژیمی ئێرانی تێدایە.