ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیران، لە ناوەندی گشتیی پزیشکیی سەبارەت بە مەترسی هاوکاتی شەپۆلی ئانفلوانزا و کۆرۆنا و کێشەی خزماتگوزاری بە نەخۆش، نیگەرانی خۆی دەربڕی.
ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها ڕایگەیاند کە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان کەش و هەوای خوێندن دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ تەشەنە سەندنی زیاتری پەتای کۆرۆنا.
بە وتەی ئەم ڕێکخراوەیە، تووشبوونی هاوکات بە هەردوو پەتاکە، بە تایبەت لە کەسانی بە ساڵاچوو و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و لە منداڵاندا ئەگەری زۆری هەیە بە ئاکامگەلێکی چاوەڕوان نەکراو بگات.
ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قەیران، هەروەها ئاماژەی بە نیشانەکانی هاوبەشی ئەم دوو پەتایە سەبارەت بە کێشەی دەرکەوتنی کۆرۆنا و قەرەنتینە نەکردنی تووشبووان ئاگاداری بلاو کردەوە.
شایانی باسە کە هەست کردن بە یاو و گەرما، لەرز، ئازاری جەستە، کۆکە،لە دەرکەوتنی نیشانەکانی هاوبەشی ئەم دوو پەتایەن و بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی کۆرۆنا، لە دەست دانی هەستی بۆن کردن دەبێ تێستی جیاواز بۆ سییەکان بکرێت یان بە گشتیی تاقیکاری پزیشکیی ئەنجام بدرێت.