ده‌وڵه‌ت پتر له ٥٠ میلیارد تمه‌ن قه‌رزی وه‌رزێڕه‌کانی کرماشانی له‌سه‌ره که دوای تێپه‌ڕینی چه‌ن مانگ له واده‌ی خۆیان تا ئێستاش نه‌یداونه‌تێ.
خوسره‌و زهڕهفشانی، سه‌رۆکی کانوونی وهزڕێرانی کرماشان ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت له کاتی خۆیدا بهرههمو به‌روبوومی جوتیاران به نرخێکی که‌متر له بازاڕ له خه‌ڵکی دهکڕێو دوایه‌ش گوێ له پێدانه‌ی پووڵه‌که‌ی دهخهوێنێو دوای ده‌خا. ئه‌و ده‌ڵێ جوتیارانی کرماشان هه‌ر به‌و هۆیه کێشه‌ی زۆریان بۆ دروست بووه، ئه‌وه له حاڵێکدا بانکه‌کانیش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی خۆی له خه‌ڵک وه‌سه‌ریان کردوون‌و ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا ده‌ستی به هیچ کوێ ڕاناگا وهرزێرهکانن.
زهڕهفشانی گوتی ده‌وڵه‌ت حه‌قی جوتیاره‌کان له کاتی خۆیدا نادا، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وانن که له بانکه‌کان به‌هۆی وه‌رگرتنی وام‌و درهنگدانهوهی قیسته‌کانیان ئیعتبار‌و متمانه‌یان ده‌چێته ژێر پرسیار؛ له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئیداره‌ی بڕقیش به‌هۆی دواکه‌وتنی تێکردنی قهبزهکانیان بڕقی له چاڵاوهکانیان بڕیوه.
ئه‌و ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت پتر له ٥٠ میلیارد تمه‌ن قه‌رزی وه‌رزێڕه‌کانی کرماشانی له‌سه‌ره‌و ده‌بوا سێ مانگ له‌وه پێش‌و دوای وه‌رگرتنی به‌روبوومی جوتیاره‌کان ئه‌و پووڵه‌ی له حیسابه‌کانیان کردبا، به‌ڵام ئه‌و جوتیارانه تا ئێستاش حهقو پووڵی خۆیان ده‌ست نه‌که‌وتووه‌و ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ده‌ستیان ده‌که‌وێ هه‌ر واده‌و به‌ڵێنی بێکردوهو ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێکردنه.
سه‌رۆکی کانوونی وهزڕێرانی کرماشان له کۆتاییدا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر که‌سێکی جوتیار بیه‌وێ کاڵایه‌ک یان که‌ره‌سته‌یه‌کی جوتیاری یان ئاژه‌ڵداری له ده‌وڵه‌ت بکڕێ، ده‌بێ ده‌سبه‌جێ پووڵه‌که‌ی تێکا، به‌ڵام کاتێک به‌ربوومی وه‌رزێڕی یان ئاژه‌ڵدارییه‌که‌ی ده‌داته ده‌وڵه‌ت، حهقهکهیو پووڵه‌ی تا چه‌ن مانگ دوادهکهوێو له‌و سۆنگه‌یه‌وه تووشی به تووشی ده‌یان کێشه‌ی دیکه ده‌بێ.