چالاکێکی سوننە مەزهەب لە ناوچەی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەیبئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ورمێ چالاکێکی مەزهەبی دانیشتووی ئاوایی کەرێزەی سەر بە شاری ورمێ-یان بە ناوی “عەبدولعەزیز حەیدەرپوور” دەسبەسەر کرد.
ناوبراو سەرەتا ڕۆژی یەک شەممە ٢٣ی خەرمانان بۆ بەندی ڕاگرتنی بەندیخانەی ورمێ گواسترابۆوە و ڕۆژێک دواتر لە ٢٤ی خەرمانان، بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابۆوە.
هەتا ئیستا تۆمەتی ناوبراو بۆ ئێمە ڕوون نەبۆتەوە و بنەماڵەکەشی هیچ زانیارییەکان لەسەر هۆکاری دەسبەسەر کرانی عەبدولعەزیز نییە.











