حوکمی “بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاستی” سێ مێرمنداڵ بە تاوانی دزی کە ئێستا لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون، جێبەجێ دەکرێ.
بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز): لقی یەکی دادگای کەیفەریی تایبەت بە منداڵ و مێرمنداڵانی ورمێ لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو(١٣٩٨)، بڕیاری دا کە قامکی سێ مێرمناڵ بە ناوەکانی “هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەریفیان و مەهدی شاهیوەند” ببڕدرێتەوە. ئێستاش دوای پێداچوونەوەی لقی ١٣ی دیوانی بەرزی وڵات ئەو حوکمەی پەسند کردووە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.
حوکمی بڕینی قامکی ئەو سێ مێرمناڵە، دوای بڕیاری دادگا لە ٢٨ی خەزەڵوەری ٩٨ بەو زیندانیانە ڕاگەیەندرابوو و لە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ لەلایەن لقی ١٣ی دیوانی بەرزی وڵات پشت ڕاست کراوەتەوە و بە دادگای ورمێ گوتراوە کە دەبێ ئەو حوکمە ئەنجام بدرێت، ئێستا مەترسی ئەوە هەیە کە بڕینی قامکی ئەو سێ مێرمناڵە بەم زوانە بەڕێوەبچێت.