بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ئێوارەی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە دەریایەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە هەڕەشە و ڕووداوێک لە ناوچەی کەنداوی فارس،کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و چەندین پاپۆڕی شەڕکەری لە گەرووی هۆرموزەوە ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کرد
فەرماندەی گرووپی کەشتییە هێرشبەرەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە دوو کەشتی تەیارکراو بە مووشەکی نیشانەگر و مووشەکی کونتڕۆل کراو، ئامادەن بۆ وڵامدانەوەی هەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر گرووپە تێرۆریستیەکانی ناوچەکە کە لە گەرووی هۆرموز و ئاوەکانی کەنداوەون.
شایانی باسە ئەو هەنگاوەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا تەنیا چەند
رۆژ دوای قسەکانی پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندرا کە سێشەممەی ڕابردوو وتی کە ئەمریکا درێژە بە گەمارۆی چەکوچۆڵ و گەمارۆ نێونەتەوەییەکان بەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە واشێنتۆن سەرەڕای بیروبۆچۆنی جیاوازی وڵاتانی ئورووپایی، پێش بە فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی چین و ڕووسیە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگرێ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئێمە ناهێڵین ئێران دەستی بە تانکی چین و سامانەی بەرگریی هەوایی ڕووسیە و دواتر فرۆشتنی چەکوچۆڵ بە حیزبوڵڵای لوبنان ڕابگا و لەو بارەوە هەرچی پێویست بێ ئەنجامی دەدەین.