هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانیان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون، دایە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا شوانێکیان گیانی لە دەست داوە..بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( چاونیوز)،ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوورەکانی شاری شنۆ سێ شوانی خەڵکی گوندی ”لولکان“سە ربە ناوچەی دەشتە بێڵیان داوەتە بەر دەستڕێژو لە ئاکامدا شوانێک بە ناوی ”حەسەن خەندەپوور“ کوژرا.
لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران دوو شوانی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی حەسەن لەلای هێزەکانی سپای پاسدارانە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.











