ئیسرائیل جارێکی دیکە بە هەڕەشە کردن لە ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێ: پیلانی ئەندام گیری و سیخۆڕی لە سەر ئیسرائیل ئەم وڵاتە لە هیرشەکانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ڕێژیمی ئێران و کلکەکانی ڕاناوەستێنێ.
“ئورجێند لێمان” وتەبێژی بێنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: گرووپی تێرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان سەر بە ڕێژیمی ئێران، دەمێکەچاوپێکەوتنەکانی خوی لە وڵاتانی جیهان بە تایبەتی وڵاتی تورکیە بەمەبەستی ئەندامگیری هێزی زانیاریی و سیخۆڕی دەسپێکردووە.
لێمان: ڕێکخراوی شەباک” زانیارییە نێوخۆییەکان” لە گەڵ هاوبەشەکانیان لە سیستمی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بە هەوڵ و ماندوو بوونی خۆیان هەر جۆرە پیلانێکی” تێرۆریستی و سیخۆڕی” ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان پووچەڵ دەکەنەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پیلانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران و میلیشیاکانی حیزبوڵڵا بۆ ئەندام گیری لە نێوان هاووڵاتیانی ئیسرائیلی و فەلەستینی بۆ هێرشی تێرۆریستیی لە نێوخۆی ئیسرائیل دەڵێ: لەم پەیوەندییەدا”یاسمین جابر” خەڵکی قودس و بەڕێوەبەری کتێبخانەی نەتەوەیی ئیسرائیل کە ببوو بە ئەندامی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، دوای دەسنیشان کردن لە لایەن هێزەکانمانەوە دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو دەڵێ: لە لێکۆڵینەوەکانمان ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە ڕێژیمی ئیران لاوانی فەلەستینی بە مەبەستی کردەوەی تێرۆریستی بە پێدانی پارەی زۆر وەکوو ئەندام وەردەگرێ.
لێمان دەڵێ: چەندین جار بە میلیشیاکانی حیزبوڵای و ڕێژیمی ئێرانمان ڕاگەیاندووە کە یاری بە ئاگر دەکەن، دەوڵەتی ئیسرائیل لە ئاکامی هەڕەشەکانی خویدا سەدانجار هێرشی مووشەکی کردووتە سەر بنکە و بارەگاکانی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان و ڕێژیمی ئێران لە سووریە و عێراقدا و تەنانەت لە قووڵایی خاکی ئێرانیشدا و ئەم هێرشانە بەردەوام دەبێ تا لە نێوچوونی مەترسییەکانی سەر ئیسرائیل.