له سه‌ر بانگهێشتنی بنیاتی دێموکراسی ئورووپا و له چوارچێوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ بناژۆخوازیدا، کۆنفرانسێک بۆ باس له سه‌ر هۆکارو رێکاره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بناژۆخوازی به‌رێوه چوو.
ئه‌م کۆنفرانسه پانێلێکی له خۆ گرتبوو که ”زینب الصویه” یه‌کێک له بنیاتنه‌رانی کۆنگره‌ی ئیسلامی ئامریکا، پیتێر ڤه‌ن ئۆستاین، لێکۆڵه‌ری سیاسی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی له سوریه و عێراق؛ مهگنێس نوڕێل، لێکۆڵه‌ری باڵای بنیاتی دیموکراسی ئورووپا؛ ئۆلیڤیه‌ر لۆپێکس، به‌رپرسی به‌شی تێرۆریسمو به‌رێوه‌به‌ری قه‌یران، کۆچ و پیوه‌ندی نێوخۆیی کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئورووپا، به‌شدارییان تێدا کرد‌و هه‌ر کام باسیان پیشکه‌ش کرد
“زینب الصویه” یه‌که‌م پانێلگێری کۆنفڕانسه‌که سه‌ره‌تا باسێکی سه‌باره‌ت به دۆخی ئامریکا به دوای کاره‌ساتی یازده‌ی سێپتامبر‌و زه‌رووره‌تی هاوکاری له نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئامریکا له رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ بناژۆخوازی کرد. ناوبراو گوتی که تا پێش ١١ی سێپتا‌مبر ئێمه زۆر به سانایی به سه‌ر دیارده‌ی بناژۆخوازیدا تێپه‌ڕ ده‌بووین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه هه‌زاران کیلۆمیتر له ئێمه دوور بوو، به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه‌کانی ئهفغانستانو شوێنه‌کانی دیکه جیهان بێلایه‌ن بووین به‌ڵام یازده‌ی سێپتا‌مبر وه‌ک زه‌نگێکی خه‌ته‌ر ئێمه‌ی وه‌خه‌به‌ر هێنا و به ئێمه‌ی نیشاندا که له دنیای گلۆباڵی ئه‌مڕۆکه‌دا، نێوان‌و په‌رژینه‌کان ئه‌منیه‌ت پێک ناهێنن.
کۆڕگێڕی دووهه‌م پیتێر ڤه‌ن ستاین له باسه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به بلژیک و ره‌وشی بناژۆخوازی له‌م وڵاته‌دا کرد. ناوبراو گوتی که به داخه‌وه بلژیک وه‌ک وه‌ک بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بناژۆخوازیی ئوروپای لێهاتووه. له‌م وڵاته گرووپی توونڕۆی ” شه‌ریعه بۆ بلژیک” توانیویه‌تی به شوێن‌دانان له سه‌ر لاوه موسوڵمانه‌کان به بۆنه‌ی جیاوازی‌و هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ٥٥٣ لاوی موسڵمانی ئه‌و وڵاته ڕوو له سووریه‌و له گرووپی توونڕۆی داعش بکه‌ن.
له درێژه‌دا پیتێر ئاماژه به رۆڵی میدیا له پێکهێنانی ترس‌و په‌روه‌رده و وه‌رگرتنی ئه‌ندام بۆ گرووپه جیهادییه‌کان کرد. له درێژه‌ی باسه‌که‌دا ناوبراو گوتی که له‌وانه‌یه زۆر که‌س پێی وابێ که خه‌رجی داعش له رێگای فرۆشی نه‌وته‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ، به‌ڵام وانیه، به‌ڵکوو ته‌نیا سه‌دی ٢٠ی خه‌رجی داعش له رێگای فرۆشی نه‌وته‌و زۆرینه‌ی له رێگای باج و یارمه‌تی ماڵیی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی دابین ده‌کرێ.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆنفرانسه‌دا مهگنێس نۆڕێل باسێکی سه‌باره‌ت به ریشه‌و هۆکاره‌کانی پێک هاتنی بناژۆخوازی له جیهاندا کرد. ئه‌و گوتی ئێمه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌مان کرد کاتێک به‌هاری عه‌ره‌بی له سوریه راوه‌ستا، ده‌سته‌وه‌ستان راوهستاینو هێشتمان شه‌ڕی نێوخۆیی ئیسلامییه‌کان ته‌شه‌نه بکات. ئێمه ناتوانین به بۆرمان کردن ئیدئۆلۆژی له نێو ببه‌ین. ئه‌گه‌رچی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هۆکارێکه به‌ڵام بوونی بناژۆخوازی له وڵاتانی وه‌ک هولهندو بلژیکو سوئێد ناتوانێ هی کێشه‌ی فه‌قیری بێ چوونکه ئه‌م وڵاتانه به‌شێکن له وڵاتانی به‌هره‌مه‌ندی جیهان.
له به‌شی کۆتاییدا ئۆلیڤێر لۆیکس له کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئوروپاوه قسه‌ی کرد. ناوبراو گۆڕینی تاکتیکه تێڕۆریستییه‌کانی به مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌ترسیدار ناساند. جاران تێرۆریسته‌کان شوێنه ده‌وڵه‌تی وئابوورییه‌کانیان ده‌کرده نیشانه، به‌ڵام ئێستاکه مێترۆ، شوێنی قه‌ره‌باڵغ و گه‌شتیاری، سالۆنی کۆنسێرت و … هتد، ده‌که‌نه نیشانه. له درێژه‌دا گوتی ئه‌مه شه‌ڕێکی ئێدئۆلۆژیکهو ٢٠ له سه‌دی ئه‌و که‌سانه‌ی بوونه‌ته جیهادی تازه باوه‌ڕیان به ئیسلام هێناوه‌و به‌شێکی به‌ڕچاویان له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌چنه نێو ریزی جیهادییهکانو کێشه‌ی شووناسیان هه‌یه.
ئۆلیڤیه‌ر گوتی که له‌م بهربهرهکانییهدا ده‌بێ کۆمه‌ڵگای ئیسلامیمان له‌گه‌ڵ بێ، نه‌ک وه‌ک دژبه‌رمان. ئێمه ده‌بێ ئه‌م کێشه‌یه ناوچهییو لۆکاڵ حه‌ل بکه‌ین و دواتر له ئاستێکی ناودهوڵهتیدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که هه‌نگاو بنێین.