جارد کوشنێر ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەدوای واژۆی ڕێککەوتنی ئاشتی لە نیوان وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین و ئیسرائیل، لە وتووێژێکدا لە گەڵ کاناڵی “فاکس نیوز”دەڵێ: سەرەڕای ئەوەیکە ئێران خەڵکێکی زۆر باشی هەیە، ڕێبەرانی ڕێژیم لە مەزهەب بۆ ئاژاوەنانەوە لە نێوان خەڵکدا کەڵک وەردەگرن و بەجێگای چارەسەری کێشەی ئابووریی و سیاسیی خەڵک، لە ناوچەکەدا ئاژاوەگێڕی دەکەن و پارەو سامانی وڵاتەکەیان خەرجی کارو باری تیرۆریستی دەکەن.
ناوبراو دەڵێ ڕێژیمی ئێران لەم ڕۆژانەدا زۆر بەتەنیا ماوەتەوە و تاکاتێک ترامپ لە سەرکار بێت ئێزن بە ڕێژیمی ئێران نادات دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە، خەڵکی ئیران خەڵکێکی زۆر باشن و خاون کلتوور و مێژوو و ژێرخانێکی ئابووری بەهێزن بەڵام بەرپرسانی ڕیژیمی ئێران مەزهەب دەکەن بە بیانوو بۆ دووبەرەکیی نانەوە لە نێو خەڵکی وڵاتەکەی خویاندا و هەروەها بەردەوام سەرقاڵی دزی و گەندەڵی و کاولکارین و بەردەوام پشتیوانی لە تیرۆریسم لە ناوچەکەدا دەکات.
جارد کوشنێر دەڵێ: ئەمریکا هیوا خوازە کە رێژیمی ئێران زیاتر بایەخ بە خەڵک و ئازادییە تاکە کەسییەکان بدات و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لە ئێران درووست بکات و وازلە کارو کردەوی تیرۆریستی بهێنی، ئەو کات دەوڵەتی ئەمریکا پشتیوانی لە وڵاتی ئێران دەکات.