بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا دووکەسیان بە هەککردنی سایتە ئەمریکاییەکان و بڵاو کردنەوەی پەیامی تۆڵە کردنەوەی کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیم بە دەستی هێزەکانی ئەمریکا تۆمەتبار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی نیۆیۆرک تایمز، ڕۆژی شیشەممە٢٥ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ئەو بەڵگەیە ئاشکرا کرا کە دووکەس دەیانهەوێت سایتە ئەمریکایەکان هەک بکەن و بەم جۆرە زەرەر وزیانێکی زۆر بگەێننە سایتە ئەمریکایەکان، بۆ تۆڵەکردنەوە لە هەمبەر کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودس کە لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە لە ساڵی ٩٧ی هەتاوییەوە لە لیستی تێرۆردایە.
ئەم کارە چەند ڕۆژدوای ڕاپۆرتی زانیاری لە سەر ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران دەیهەوێت پیلانی تیرۆری باڵوێزی ئەمریکا”لانا مارکس” لە ئافریقای باشوورلە هەمبەر تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سلێمانی، جێبەجێ کا بڵاو بووەوە.
ترامپ ڕۆژی ڕابردوو لە تویتێکدا وتی: ئەگەری زۆری هەیە ڕێژیمی ئێران سەرقاڵی پیلانگێڕی بۆ تیرۆر یان هەر هێرشێک لە هەمبەر کۆشتنی قاسم سلێمانی گەورە تیرۆریستی ناوچەکەو جیهان بێت بە دژی ئەمریکا.
ئەو دووکەسە هەکێرە بە ناوەکانی” بێهزاد محەممەدزادە خەڵکی ئێران تەمەن ١٩ساڵ و مەروان ئەبووسروور تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی فەلەستین” راگەیندراوە.
بە پێی بەڵگەنامەکان محەممەدزادە چەند ڕۆژ دوای کوژرانی قاسم سلێمانی دەستی کردووە بە هەناردنی کۆد و ڕەمز بۆ ٥١ سایتی ئەمریکایی کە بوو بە هۆی بڵاو بوونەوەیی ویدیۆکانی قاسم سلێمانی کە لە تەنیشت ئالای ئێرانەوە ڕاوەستاوەو بە دژی دەوڵەتی ئەمریکا لێدوان دەدات.
ئەبووسروو، ٧سایتی بە هەمان شێوە بە دانانی وێنەی قاسم سلێمانی و وتەکانی بە دژی ئەمریکا هەک کردووە.
جۆزێف بۆنافۆلۆنتا، پارێزەری تایبەت لە دەزگای دادی ئەمریکا لە شاری بۆستێن دەڵێ: ئەم هەکێرانە تۆمەتبارن بە هێرشی سایبێری بۆ ئاڵوزی دەیان سایت لە هەموو ناوچەکانی ئەمریکا بۆ تۆڵە سەندنەوەیی کوژرانی گەورە تیرۆریستی ناوچەکە قاسم سلێمانی.
هەروەها ناوبراو دەڵێ: ئەم دوو کەسە لە لایەن” ئێف بی ئەی”یەوە بەشونیاندا دەگەڕێن و ناتوانن بۆ وڵاتەکانیان سەفەر بکەن و بەم زووانە دەسبەسەر دەکرێن.