ئەنجوومەنی”ئەلزەهرا” کە بۆگرووپی تیرۆریستی حیزبوڵلای لوبنان کاری دەکرد لە لایەن فەرانسەوە داخرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی قەزایی فەرانسە، ٤کەس لە بەرپرسانی پێشووی” ناوەندی ئەلزەهرا” لە گراند سانت هەڵکەوتوو لە باکووری وڵات بە هۆی گوماناوی بوونیان لە درێژەدانی چالاکییەکانیان لەم ناوەندە، سەرەڕای ئەوەیکە ئەنجوومەن لە ڕۆژی سێشەممە٢٥ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاویەوە لە لایەن پۆلیسەوە داخراوە و ئیزنی چالاکیی نییە دەسبەسەر کراون.
دەفتەری قەزایی لە دانکێرک، پەروەندەی لێکۆڵینەوەی لە سەر کارکردن و هاوکاری لە ئەنجوومەنی دەسبەسەر کراوی ئەلزەهرای کردەوە، دادستێنی فەرانسە دەڵی ٤ کەس لە بەرپرسانی پێشووی ئەنجوومەن بە هۆی” چالاکیی پەڕوپاگەندە و وتووێژ” لە شوێنە گشتییەکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر کراون.
بەرپرسانی فەرانسە مانگی ڕابردوو ئەنجوومەنی ئەلزەهرایان داخست، کریستۆف کاستنێر وەزیری ناوخۆی فەرانسە دەڵێ: چالاکییەکانی ئەنجوومەن پەڕوپاگەندە و فتوای جیهادی چەکدارانەیان دەردەکرد، هەر بەم هۆیانەوە دادگای فەرانسە بڕیاری دا ئەنجوومەنی ئەلزەهرا دا بخرێت و ئیزنی هیچ جۆرە چالاکییەکی پێ نەدرێ.
ئەنجوومەنی ئەلزەهرا لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی دامەزراوەو بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبوڵلای لوبنان چالاکیی دەکرد و ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە بەرپرسانی فەرانسەیی ئەنجوومەنی ئەلزەهرا دابخەن.