واشینگتۆن دەڵێ: هەر وڵاتێک چەکوچۆڵ هەناردەی ئێران بکا گەمارۆی دەخەینە سەر.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە٢٦ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاند: بە دوای گەڕانەوەی گەماڕۆ چەکوچۆڵییەکان کە شۆرای ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دژی ڕێژیمی ئێران پەسەندی کردووە، هەر وڵاتێک یان هەر کۆمپانیایەک کە ڕێککەوتنی چەکوچۆڵ لە گەڵ ڕێژیمی ئێران واژۆ بکات لە لایەن وڵاتی ئەمریکاوە گەمارۆی دەخرێتە سەر.
ئەمریکا حەوتووی داهاتوو بۆ گەڕانەوەی گەماڕۆکان بە دژی ڕێژیمی ئێران سەردانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکا.
شورای ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان مانگی ڕابردوو هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکای بۆ گەڕانەوەیی گەمارۆ نێونەتەوەییەکان بە دژی ڕێژیمی ئێران تا تەواوو بوونی کاتی گەمارۆکان ڕەت کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا” دۆمێنیک ڕاب” ڕایگەیاند کە واشینگتۆن هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات کە گەمارۆکان بگەڕێنەوە بۆ سەر ڕێژیمی ئێران و هەروەها دەڵێ: ڕێژیمی ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆریستە لە جیهاندا و پارەیەکی زۆر دەدات بە گرووپە تیرۆریستەکان بۆ کاری تێکدەرانە لە ناوچەکەو جیهاندا.
پۆمپێئۆ دەڵێ: ئێمە گەمارۆکانی سەر ڕیژیمی ئێران دووبارە کارا دەکەینەوە ئەمریکا یەکشەممەی حەوتووی داهاتوو سەردانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکا و هەر کارێک پێویست بێ بۆ گەڕانەوەی گەمارۆکان دەیکات.
لە لایەکی دیکەوە دۆمێنیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بریتانیا جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە نابێ ئیزن بە ڕێژیمی ئێران بدرێ کە دەستی بەچەکی ناوکی بگا، ئێمە لەم پەیوەندییەدا لە گەڵ واشینگتۆن ئامانجی هاوبەشمان هەیە.