دابەزینی ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ ئێران زیانێکی زۆری لە پیشەی گەشتوگوزاریئەو وڵاتە داوە
وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری ئێران، عەلی ئەسغەر موونسان ڕایگەیاند، لە نیوەی دووهەمی ئەمساڵ تەنیا ٧٤ گەشتیار سەردانی ئێرانیان كردووە لە حاڵێکدا ساڵی ڕابردوو لە ھەمان ماوەدا ژمارهی گهشتیارانی ئهو وڵاته ٢ ملیۆن و ٣٠٠ههزار کەسی تێپهڕاندبوو.
سەبارەت بە گەشتیاری بیانی، موونسان گوتی: ژمارهی گهشتیاران دابەزینێكی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، به شێوهیهك لە ماوهی سێ مانگی نیوەی دووەمی ساڵی ٩٨ی هەتاویدا ٢.٣ ملیۆن گەشتیار سەردانی ئێرانیان كردبوو، بەڵام ئەم ژمارهیە لە ھەمان ماوەی ساڵی ١٣٩٩ دابەزی و گەیشت بە تەنیا ٧٤گەشتیاری بیانی.
ئەمەش بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ قەیرانی كۆرۆنا و ئەو ڕێكارانە دەگەڕێتەوە، كە بۆ رێگەگرتن لە تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا گیراونهتهبهر، بە شێوەیەك قەیرانەكە كاریگەری لە سەر دۆخی گەشتیاری و گواستنەوە لە تەواوی جیھان بە گشتی و ئێران بە تایبەتی کردوە.
لە مانگی پووشپەڕی ڕابردوو، وەزارەتی گەشتوگوزاری ئێرانی زیانەكانی پیشەسازیی گەشتوگوزاری بەھۆی كۆرۆنا، بە ٧٥٧ ملیۆن دۆلار مەزندەكرد.