سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ردانی کۆنسولگه‌ریی ئاڵمان له هه‌رێمی کوردستانی له شاری هه‌ولێر کرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی کۆنسولگهرییهوه پێشوازیی لێ‌کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٩٤ ( ١٠ی دیسامبری ٢٠١٥ ) شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتی حیزب‌و بە هاوڕێیەتی ئیبراهیم زێوەیی، نوێنەری حیزب لە هەولێر سەردانی کۆنسۆلگەریی گشتیی کۆماری ئاڵمانی فێدراڵیان لە هەولێر کرد‌و لە لایەن “مارک ئایشهۆڕن “، سەرکۆنسۆلی گشتیی تازەی ئەو وڵاتەوه پێشوازییان لێ کرا.
له‌و دیداره‌دا ئاڵوگۆرو ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراستو ناوچەکەو بەتایبەت شەرێ داعش‌و رۆڵی وڵاتانی زلهێزی جیهانیو لە نێو ئەوانیشدا هەڵوێستو رۆڵی وڵاتی ئاڵمان بە نیسبەت ڕووداوەکان هاتنه بهرباسو ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کراو هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانه‌وه به ڕێزه‌وه باس له هەڵوێستی ئازایانه‌و جوامێرانه‌ی ئالمان بەرانبەر بە کەیسی کورد کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا ، پێوەندی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌و لە لایەکی دیکە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئاڵمان قسه‌ی له‌و پێوه‌ندییه‌دا کاک خالید عەزیزی هەڵوێستی مێژوویی‌و بوێرانه‌ی دادگای میکونوسی لە لایەن حیزبی دێمۆکرات‌و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەڵوێستێکی پڕبایه‌خ ناوبرد.
لە کۆتایی ئه‌و دیداره‌دا کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان باسێکی له‌سه‌ر ڕه‌وتی کۆچی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و بە تایبەت ئەندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بۆ ئاڵمان له‌گه‌ڵ سه‌رکۆنسولگه‌ریی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی کوردستانه هێنایه گۆڕێ.