سێ ولاتی ئۆرووپایی لە بەیاننامەیەکدا داوای ڕاوەستانی بەرهەمهێنانی سانتریفیوژ لە ڕێژیمی ئێران دەکەن
سی وڵاتی ئۆرووپایی ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد کە بەرهەمهێنانی سانتریفیوژەکان بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان لەم بەیاننامە هاوبەشەدا کە لە لایەن سێ وڵاتی ئۆرووپایی، ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە بڵاو بۆتەوە، داوا لە ڕێژیمی ئێران دەکا کە پێبەند بێ بە ڕێککەوتنی ناوکی و بۆی نییە لەوە زیاتر کە ئیزنی پێدراوە ئۆرانیۆمی پیتێندراو بەرهەم بهێنێت.
ئەم سی ولاتە ئۆرووپاییە نیگەرانی خۆیان لە هەمبەر پابەند نەبوونی تاران بە ڕێککەوتنی”بەرجام” دەربڕی و دەڵێن بەرهەمهێنانی زۆری ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و دەڵێن زۆر نیگەرانین لە وەی کە ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەوان سەرقاڵی درووستکردنی شوێنێکین بۆ بەرهەمهێنانی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکان لە نێو شاخەکانی نەتەنزدا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ڕۆژی سێشەممە٢٥ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاندبوو کە ڕێژیمی ئێران ١٠ هێندەی ئێزن پێدراو لە ڕێککەوتنی بەرجام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرهەم هێناوە.
هەروەها ئاژانس جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەردەوام سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە و شوێنانەین کە گۆمانی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لێ دەکرێ












