ترسی زۆری ڕێژیمی ئێران بە تایبەت سپای پاسداران لە هەمبەر دووبارە بوونەوەیی ناڕەزایەتییە مەدەنییە گشتییەکانی خەڵک، سپای پاسدارانی هانداوە بۆ دامەزراندنی’ تیمی دژکردەوەی تایبەت”.
سپای پاسداران دەیهەوێ لە گەڕەکەکانی شاری تاران”تیمی دژکردەوەی تایبەت” دابمەزرێنێ، ئەم پلانە ساڵی٩٦ی هەتاوی باسی لێکراوە و ئێستاش سپای پاسداران دەیهەوێ لە هەموو شارەکانی ئێران ئەم پلانە جێبەجێ بکا.
محەممەد یەزدی فەرماندەی سپای محەممەد ڕەسوولوڵای تاران دەڵێ: تیمەکانی دژکردەوەی تایبەتی گەڕەکەکان، لە ژێر چاوەدێری بنکەی بەسیج لە هەموو گەڕەکەکان لە ژێر ناوی” پاراستنی گەڕەکەکان” دادەمەزرێ
بە وتەی فەرماندەی سپای تاران، ئامانج لە دانانی تیمی دژکردەوەیی تایبەت” ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دزی و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان” لە گەڕەکەکانە، ئەم ئەرکە لە کاتی ئاساییدا ئەرکی هێزە ئینتیزامییەکانە، بەڵام بە چاو خشاندنێک بە بارودۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران، سپای پاسداران ئەم کارە بە ئەرکی سەر شانی خوی دەزانێ.
لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی کە بەربڵاوترین ناڕەزایەتی دژی رێژیم بوو لە مێژووی خویدا، بۆ یەکەمین جار هێزە ئیتڵاعاتی و ئەمنییەتییەکان بە دەڕەندانەترین شێوە ڕووبەڕووی ناڕازییان بوونەوە، کە بۆ بەهۆی کوژرانی زیاتر لە ١٥٠٠کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران.
پێش لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاوی، ئەگەر ناڕەزایەتییەک لە شار یان پارێزگایەک بە دژی ڕێژیم دەکرا هێزە ئینتیزامییەکان بۆ سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێرانەوە دەڕویشتن، بەڵام بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەر بە دژی ڕیژیم وای کرد کە بە تۆندترین و دەڕندانەترین شێوە سپای پاسداران بەرەوڕووی ناڕازییان بێتەوە.
بەدوای ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاوی ڕێژیمی ئێران لە ترسی ئەوەیکە ناڕەزایەتییەکی هاوشێوەی مانگی خەزەڵوەر ڕوونەداتەوە، لە هەموو گەڕەک و شارەکانی ئێران هەوڵی دامەزرانی” تیمی دژکردەوەی تایبەت” دەدات، ئەمە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە بناغەی حکوومەتی ئێران زۆر سست بووە و ڕێژیم زۆر دەترسێ و بۆ مانەوەی خوی لە سەر دەسەڵات دەست بۆ هەموو کارێکی دژە مروویی دەبات.