دەیوید فریدمەن، باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە وتووێژێکی تایبەت لە گەڵ کانالی”ئەلعەرەبییە” دەڵێ: ڕێژیمی ئێران لە ڕێککەوتنی ئاشتی توڕەیە لەبەرئەوەی ئەم ڕێککەوتنە هۆکاری سەرەکییە بۆ داڕمان و شکستی ئێران.
فریدمەن دەڵێ: ڕێژیمی ئێران بۆ وڵاتانی ناوچەکە، ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێژیمێکی تێرۆریست و تۆقێنەرە.
دەیوید فریدمەن بە ئاماژە بەوەیکە ئیمارات تەنیا لە ڕێگەی ” گەرووی هۆرمۆزەوە” لە ئێران جیا دەبێتەوە دەڵێ ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان وڵاتانی ” ئیمارات، بەحرەین و ئیسرائیل” هۆکاری سەرەکییە بۆ بەهێز بوونی ئەم وڵاتانە.
باڵوێزی ئەمریکا دەڵێ: کە ئێمارات وڵاتێکی بە هێزە و هەروەها ڕێککەوتنی ئاشتی هۆکاری سەرەکییە بۆ بەهێز بوونی ئەم وڵاتانە لە ناوچەکەدا، بۆ بە گژدا چونەوەیی زێدەخوازییەکانی ڕێژیمی ئیران.
فریدمەن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێران لە ڕێککەوتنی ئاشتی زۆر توڕەیە لە بەر ئەوەیکە ڕێککەوتنەکە هۆکارە بۆ شکستی ڕێژیمی ئێران.
شایانی باسە کە پێشتر دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە پێنج یا شەش وڵات لە گەڵ ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتی بکەن، بە ئەگەری زۆریش فەلەستین یەکێک لە و ولاتانەیە کە لە کاتێکی گونجاودا رێککەوتن لە گەڵ ئیسرائیل دەکات.