دایکی پێشمەرگەیەکی دێرین و تێکۆشەری دەیانساڵەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات” کاک کاوە پەیرەوان” لە ناوچەی بڵفەتی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی دایە عایشە پەیرەوان دایکی تێکۆشەری ماندوونەناس و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە گوندی ” بناوێ” لە ناوچەی بڵفەتی سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شایانی باسە کە دایە عایشە لە بنەماڵەیەکی نیشتماندۆست و کوردپەروەر و کەسێکی حیزب دۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە بەردەوام و تاکاتی کۆچی دوایی پشت و پەنای پێشمەرگە و کەسێکی خۆشەویستی ناوچەی بڵفەتی سەردەشت بوو کە لە هیچ یارمەتی و هاوکارییەک بۆ خەڵکی نیشتمانپەروەر دریغیی نەدەکرد.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و بە تایبەت هاوڕێ و هاوسەنگەری ماندوونەناسمان ” کاک کاوە پەیرەوان” دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.