ڕێژیمی ئێران لە درێژەی دەسبەسەر کردنەکاندا لە کوردستان هاوڵاتییەکی خەڵکی دێوەزناوی دەسبەسەر کرد
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا لە گوندی “دێوەزناو” هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”نەسروڵڵا حەیدەرنژاد“ دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەسروڵڵا حەیدەرنیژاد ئەندامی شوورای گوندی دێوەزناو بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە ڕۆژی پێنجشەممە هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی گوندی دێوەزناو بە ناوی ”هیوا عەزیزپوور“ بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو.